چەند نەخۆشێک لەسلێمانی ئەگەر ئەوەیان هەیە کۆلێرایان هەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆلێرا سلێمانی


Aug 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: چەند نەخۆشێک لەسلێمانی ئەگەر ئەوەیان هەیە کۆلێرایان هەبێت .
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند " هاوڵاتیانیْ خۆشەویست، خۆتان لە خواردنی سەوزە بپارێزن، چونكە ژمارەیەك نەخۆش لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئەگەری ئەوەیان هەیە نەخۆشیی كۆلێرایان هەبێت.ئەوەی پێویستە هاوڵاتییان خەمی لێبخۆن لە ئێستادا نەخۆشیی كۆلێرایە بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێك لە نەخۆشخانە خەوێندراون كە ئێمە گومانی كۆلێرایان لێدەكەین، چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەكانین لە بەغداوە بگەڕێنەوە.

داوا لە هاوڵاتییان دەكەین، بەهیچ جۆرێك ئەو سەرچاوەی ئاوانە بەكارنەهێنن كە لەلایەن قائیمقامییەتەوە ڕێگاپێنەدراوە"

ئاماژە بەوەشدەکات "تكا لە هاوڵاتییان دەكەین، ئەم ماوەیە سەوزە نەخۆن، چونكە پشكنینمان كردووە و دەركەوتووە ئەو سەوزەیەی لە بازاڕەكان و ماركێتەكان هەیە زۆرینەیان بە ئاوی قورس ئاودراون و بۆ خواردن شیاونین، دڵنیاشتان دەکەینەوە هەمیشە لەخزمەت هاوڵاتیانی خۆشەویستدا دەبین و ئەم دۆخەش تێدەپەرێنین".


کامەران کەریم