نوێنەری ڕووسیا: هەمووان دەبێت هەوڵەکانمان لەسەر کێشە پەیوەندیدارەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی چڕ بکەینەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ڕووسیا بەرجام ئەتۆمی


Jan 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای ڕووسیا بە جەخت کردنەوە له سەر پێویست بوونی چارەسەر کردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی  ناسراو بە بەرجام داوای له هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە کرد تاکوو لەپێناو ئەم ئامانجەدا هەموو هەوڵێکیان بخەنەگەڕ.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە نەمسا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ماوەیەکی زۆر گرووپیE3 ( ئینگلیز و فەرەنسا و ئەڵمانیا) لە لایەک و ئێران لە لایەکی دیکەوە جەختیان لە میکانیزمی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان له چوارچێوەی بەرجامدا دەکردەوە. ئەمە چارەسەر نیە. هەموومان لە یەک پاپۆڕ داین.
لە درێژەدا نووسی: ئێمە دەبێت تەنیا بیرمان لای چارەسەر کردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە بەرجام بێت نەک ئەوەی کێشەی نوێ بخولقێنین.
ئۆلیانۆف هەروەها جەختی لەوە کردەوە: من ڕووم لە هەموو لایەنەکانی بەرجام_ە.
کۆتایی/.