لەڕووداوێکی هاتوچۆدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستدا
(0) /
زایەڵە - بەرەبەیانی شەوی رابردوو لە سەر ڕێگای کەرکوک و هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویداوە لەسەر رێگای پردێ ـ کەرکوک بووە.
رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بی ئێم دەبلیو و دۆج بووە، دواتر شۆفێری بی ئێم دەبلیوەکە بە خێراییەکی زۆر شۆفێری کردووە و تایەیەکی تەقەوە و بەهۆیەوە دۆجەکە خۆی پێدا کێشاوە.
باس لەوەشکراوە، دواتر بی ئێمەکە راستەوخۆ گڕی گرتووە و سێ سەرنیشینی تێدا بووە گیانیان لەدەستداوە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: