نویر، گوڵپارێزی تیپی بایرن مونیخ خانەنشینی خۆی ڕاگەیاند

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ گۆڵپارێز


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گوڵپارێزی تیپی بایرن مونیخ بە شێوازی فەرمی خانەنشینی خۆی ڕاگەیاند و دەستکێشەکانی هەڵواسی

مانوئل نویر، کەوا لە کێبەرکێیەکانی یۆرۆ 2024دا  ئەرکی گوڵپارێزی تیپی نیشتمانی ئاڵمانیای لە ئەستۆدا بوو، ئەوڕۆ لە تەمەنی 38 ساڵاندا و بە شێوازی فەرمی کۆتایی هێنا بە خولی 15 ساڵەی چالاکی خۆی لەگەڵ ئەو تیپەدا.

ناوبراو لە ساڵەکانی 2009 یەکەمین یاری نیشتمانی خۆی ئەنجام دا و لە ماوەی 15 ساڵدا سەرجەم 124 یاری بۆ تیپەکەی ئەنجام دا و وێڕای داخستنی دەروازەی تیپەکەی لە 51 یاریدا، پاڵەوانێتی جامی جیهانی 2014 لەگەڵ تیپەکەی ئەزموون کردووە.

نویر لە موندیالی ساڵەکانی 2010 ، 2014 ،2018 ،2022 ، و لە کێبەرکێیەکانی یۆرۆ 2012 و 2016 و 2020 و 2014دا هاوڕێ تیپەکەی بوو.

کەژاڵ حەمیدی