تۆمار کردنی 6 مەدالیای زێڕ و بۆڕۆنز لە لایەن نوێنەرانی ئێرانەوە له ڕۆژی یەکەمی کاراتێ پاڵەوانی ئاسیا
(0) /
زایەڵە ـــ ڕۆژی یەکەمی کێبەرکێیەکانی کاراتێ پاڵەوانێتی ئاسیا، بە بەدەستهێنانی 6 مەدالیای زێڕ و بۆڕۆنز بۆ نوێنەرانی وڵاتی ئێران کۆتایی پێهات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی گشتی کاراتێ، بیست و دووهەمین خولی کێبەرکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، بەیانی ڕۆژی هەینی لە شاری مانیلی فیلیپین دەستی پێکرد و نوێنەرانی وڵاتی ئێران توانیان 3 مەدالیای زێڕ و 3 مەدالیای بۆڕۆنز تۆمار بکەن، 2 مەدالیای زێڕ و 1 مەدالیای بۆرۆنز لە بەشی کچانی تازەلاو. 1 زێڕ و 1 بۆڕۆنز لە لایەن کۆڕانی گەنجی ئێرانەوە تۆمار کرا.
شایانی ئاماژەیە کە تیپی نیشتمانی وڵاتی ئێران ساڵی ڕابردوو لە بەشی کچاندا،1 مەدالیای زێڕ و 2 مەدالیای بۆڕۆنز و لە بەشی کۆڕانیشدا، 2 مەدالیای بۆڕۆنزی بەدەست هێنابوو.
کەژاڵ حەمیدی

تێبينيێك بنێرە: