هاتووچۆ زانیاری نوێی لەسەر ڕووداوەکەی تونێلی دەربەندیخان ئاشکرا کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان ۆەربەندیخان


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
  زایەڵە - کاتژمێر ٤:٤٥ی ئەم بەیانییە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەناو تونێڵی دەربەندیخان وەردەگەڕێت و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کە چوار بۆ پێنج سەرنشینی تێدایە.

پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر لە ڕووداوەکە  نەتوانرا دوو تەرمەکە لە نێوو ئۆتۆمبێلەکەدا دەربهێنرێت بەهۆی مەترسی گڕگرتنی تانکەرەکە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کران.

ئێستا تونێلی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە، شۆفێران دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆ.

کامەران کەریم