سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانی: بەهیچ شێوەیەک رێگا نادرێت حەشدی شەعبی لە گەرمیان بمێنێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی حەشدشەعبی گەرمیان


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: هاتنی هێزێکی حەشدی شەعبی بۆ سنوری گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید بەزاندنی سنورەو بە بێ ئاگاداری هێزە رەسمیەکانی ناوچەکە بووە ، بەهیچ شێوەیەک رێگانادرێت ئەو هێزە لە ناوچەیە بمێنێتەوە .

سەرچاوەکە ئاشکراشیدەکات داوامانکردووە لە حکومەتی فیدڕاڵ دەست بەجێ و راستەوخۆ پاشەکشە بە هێزەکە بکرێت چونکە ئەو پێشێلکارییە مایەی قبووڵکردن نییە.

کامەران کەریم