عوسمان کاروانی؛ نەوت بۆ ئێمە بۆتە مایەی نیگەرانی و بەدبەختی
(0) /
زایەڵە - لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، نەوت لە جیهاندا مایەی خۆشگوزەرانی یە بەڵام بۆ ئێمە بۆتە مایەی نیگەرانی و بەدبەختی.نەوت موڵکی میللەتە، دەتوانرا بکرێت بەسەرچاوەی خێرو خۆشی، بەڵام گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی نەیهێشت.
وتیشی،ئێستاش بەهۆی درێژەکێشانی ناکۆکییەکان و لاوازبوونی پێگەی هەرێم، بەغداد چاوی بڕیوەتە بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکان بۆ ئەوەی لە ڕوانگەی خۆیەوە سوودیان لێوەربگرێت.
هێمای بەوەشکرد،گەندەڵی و ناکۆکی دەردە گەورەکەیە و هەموو شتێکی ئەم وڵاتەی خستۆتە بەردەم هەڕەشە و مەترسییەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: