نازم دەباغ باس لە کاتی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق دەکات
(0) /
زایەڵە - نوێنەری حکومەتی هەرێمی کورستان لە ئێران رایگەیاند, بڕیارە مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئێران سەردانی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتەکەی نەزانراوە.
نازم دەباغ، بە کەناڵ 8ی راگەیاند، بڕیارە لە داهاتوودا سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی بەغداد بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کاتی سەردانەکەی دیارینەکراوە.
دەباغ، سەبارەت بەئەگەرى سەردانی پزیشکیان بۆ هەولێر رایگەیاند، لە کاتى هاتنەکەى بۆ بەغداد بڕیار دەدات سەردانی هەولێر بکات یاخود نا.
23ـى ئابی 2024، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەى، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی بانگێشتنامەیەکى ئاراستەى مەسعود پزیشکیان کرد بۆ ئەوەى سەردانى عێراق بکات.
هاوکات لە رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتنامەى ئاڕاستەى مەسعود پزیشکیانى بۆ ئەوەى لە دواى بەغداد سەردانى هەولێر بکات.
تێبينيێك بنێرە: