هەرێم کەمال ئاغا بۆ زایەڵە: هێرشەکانی تورکیا لێدانە لە ئابوری هەرێمی کوردستان

(0) / / گفتگو / زایەڵە کوردستان هەرێم کەمال ئاغا تورکیا


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هێرشەکانی توڕکیا بۆسەرخاکی هەرێم، دوو ڕووی هەیە ڕوویەکیان ئەوەیە تورکیا بیانوی هەبونی  پەکەکەی دۆزیوەتەوە، بەڵام خۆ پەکەکە لەناو خاکی تورکیاش هەیە، بۆ مەسەلەی پەکەکە لەساڵی 1984 تا وەکو ئەمڕۆ هەموو ئۆپراسیۆنەکان نەبۆتە چارەسەری کێشەی پەکەکە یاخود لەناوی ببات، ئەمە ڕاستیەکە مێژوو ئەمەی سەلماندووە، سەدام بە ئۆپراسیۆنی جینوساید و کیمیاباران نەیتوانی کورد حەل بکات،بۆ تورکیا ئەم کێشەیە نە بەدرۆن نە بە ئۆپراسیۆن چارەسەر نابێت.

 
هەرێم کەمال ئاغا وتیشی، من پێم وایە زیاتر بەدەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی، تورکیایە ئەیخاتە  دەرەوە وەکو وەرەقەیەکی قەومی ئەمە بەکار دێنێ، بابەتێکی دیکە تورکیا بێڕێزی بەرامبەر یاسایی نێودەوڵەتی و دراسێتی دەکات،ئەم هێڵەی کە بە تەمایە بە 40 کیلۆمەتر لەقوڵای خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بیکات با لەسەر حدود دروستی بکات، ئەمەی کە دەیکات و چ ئەوەی لە خاکی سوریا بەرامبەر کورد چ لە هەرێمی کوردستان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تائەوپەڕی مەبەستی بووە لەگەڵ تورکیا ڕێک بکەوێ، بەڵام سوتاندنی باخ و بێستانەکانی جوتیاران ساڵانە بەتۆپباران بەروبومێکی ساڵێکی جوتیاران ئەسوتێنێ لێدانە لە ئابوری کوردستان، دووەم لە کورد لەهەر شوێنێکی دونیا هەبێت.
 
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو،ئەم ڕێکەوتنەی کۆتای کەعێراق کردوویەتی بۆ عێراق هیچ درووست نابێت، بۆ تورکیا ئەوەی  ئەیەوێ دەیکات، ئەمەش وایکردووە عێراق متمانەی نەمێنێ بۆ وەبەرهێن  نە بۆ دەرەوە نە بۆ کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، ئەمانە وایکردووە عێراق بە وڵاتێکی بێ متمانە بمێنێتەوە، لەلاەیەکی تریش پەکەکە پێویستە لەوە بگات ئەم قۆناغە قۆناغێکی قورسە، دەبێت ،جێگای ڕێزو پێزانینە ئەگەر گوێڕایەڵەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن.
 
کامەران کەریم