دەست بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە وانەبێژ دامەزراندن


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 26-08-2024، ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە؛ داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن.

دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت،  لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە. وەکو ئەوەی لە نووسراوەکەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە، 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە.

یەکشەممە، 25-08-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد و دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانیان، بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکوومەت، سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت، بکرێنە گرێبەست.



کامەران کەریم