کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر دەستخۆشی لە خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە کونسوڵی ئێران نەسروڵڵا ڕەشنودی کوردستان چلەی ئیمام حسێن


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سوپاسی خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات کە ئاسانکارییان کردووە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە رێگەی کوردستانەوە بچنە کەربەلا.

 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 26-08-2024، نەسروڵڵا رەشنوودی، کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی کۆتاییهاتنی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەستخوشی لە سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران، خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
نەسروڵڵا رەشنوودی ئاماژەی بەوە کردووە، ''سێیەم ساڵە لە رێگەی دەروازەی سنووریی تەمەرچین (حاجی ئۆمەران)ـەوە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن (س.خ) دەچنە کەربەلا کە چەند فاکتەرێکی ئێرانی و وڵاتانی دراوسێ، پێکەوە کاریان بۆ کەمکردنەوەی سەختیی رێگەی هاتووچۆی زیارەتکاران کردووە".
 
لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە، ''بە پێویستی دەزانم، دەستخۆشی لە هەوڵەکانی بەرپرسان و هەموو ئەو کەسانە بکەم کە هاوکار بوون، بەتایبەتی بەڕێزان سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران، وەزیری ناوخۆ، پارێزگاری هەولێر، بەرپرس و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێکاری چلەی ئیمام حوسێن لە هەولێر، دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دانیشتووانی شارەکانی دیکەی سەر رێگەی زیارەتکاران، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران، هەروەها خەڵکی خۆشەویستی عێراق و هەرێمی کوردستان".