کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری سەرۆککۆماری ئێران

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران پزیشکیان کوردستان


Aug 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە ئێران بۆ یەکەمین جار لە مێژووی "کۆماری ئیسلامی"، کوردێكی سوننە مەزهەب بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆککۆمار دەستنیشان دەکرێت.

رۆژی دووشەممە، 26-8-2024، عەبدولکەریم حوسێنزادە، نوێنەری شارەکانی نەغەدە و شنۆ لە پەرلەمانی ئێران لەلایەن مەسعود پزیشکیان وەک یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری پەرەپێدانی گوند و ناوچە پەراوێزخراوەکان، دەستنیشان کرا.

حوسێنزادە کوردە و لە دایکبووی شاری نەغەدە و سوننەیە. 
عەبدولکەریم حوسێنزادە، تەمەن 44 ساڵە و ریفۆرمخوازە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بۆ سێیەمجار بە نوێنەری شارەکانی نەغەدە و شنۆ هەڵبژێردرا. 
 
پێشتریش حوسێنزادە ئەندامی خولی 9 و 10ی پەرلەمانی ئێران بووە و ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان بووە.