کۆمیسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە دڵنیاییەک دەداتە دەنگدەران 

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆن هەڵبژاردن


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق :هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان زۆر بە شەفافی بەڕێوە دەبەن، هەروەها دەنگدەران دڵنیا دەكەنەوە بە هیچ شێوەیەك نە حزب و نە كاندید نازانن دەنگدەر لە هەڵبژاردندا دەنگی پێداون یاخود دەنگی بە چی لایەنێك و كام كاندید داوە.

كۆمسیۆن تەنیا مامەڵە لەگەڵ ژمارەدا دەكات و كارتی دەنگدان ناوی لەسەر نییە، بۆیە هیچ كەس ناتوانێت بزانێت دەنگدەر دەنگی بە كێ داوە، تەنانەت كۆمسیۆنیش ئەوە نازانێت.

بڕیارە رۆژی ٢٠ـی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت،

کامەران کەریم