گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ كۆتای ھات

(0) / / کردستان / زایەڵە گەرما هاوین


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەزایەكی كەشناسی ڕایگەیاند:  گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ كۆتای ھات.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: سبەی پێنج شەممە 29/8/2024 ئاسمانی ھەرێم و ناوچەكە ساماڵ ئەبێت ولەئەنجامی كاریگەری ھەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلە لەناوچەكانی ھەرێم نزمتر ئەبێتەوە و لەناوچەكانی عێراق 3 تا 4 پلە دائەبەزێت ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25كم/ك ئاراستەی با رۆژئاواو و باكوری رۆژئاوا ئەبێت .

وتیشی: بەگشتی لە سبەیەوە پلەكانی گەرما تا كۆتای ھەفتەی داھاتوو بەجێگیری ئەمێنێتەوە و بەرز نابێتەوە.

کامەران کەریم