دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی مەدەنی 

(0) / / گفتگو / زایەڵە خەباتی مەدەنی کوردستان


Aug 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ مامۆستایەکی ناڕازی باسی دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی مەدەنی  بۆ زایەڵە دەکات.

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە عوسمان گوڵپی مامۆستای ناڕازی ڕایگەیاند، بۆردی مامۆستایان و چالاکوانان یاداشتێکی وردی شەش لاپەڕەییان ئامادەکردوە و ئاراستەی نوێنەرایەتی وڵاتان و پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیاو ئەمریکاو ولاتانی ناوچەکە و دیبلۆماتکاران و رێکخراوەکانی تایبەت بە گەندەڵی و مافی مرۆڤ دەکەن، کە تیایدا بە وردی باسی  لەو ستەمە کراوە کە لە مووچە خۆران کراوە لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا ٢٠٢٤، وە یاداشتەکە باس لە هەموو ئەو هەنگاوانە دەکات بۆ بەدەستهێناوەی ماف نراون لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەی دەسەڵات لە شەهیدکردنی م.هێرشەوە هەتا دەستگیرکردن و فشار خستنەسەر  خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی توندوتیژی.

وتیشی، هەر لە یاداشتەکەدا ئاماژە بە قەبارەی گەندەڵی کراوە و داوا کراوە لۆبی بکرێت بۆ بلۆککردنی سەروەتی بەرپرسان و بەرپرسانی هەرێم لە دنیای دەرەوەدا وەك پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوەی گەندەڵی تەماشا بکرێن و مامەڵەکردن لەگەڵیان سنوردار بکرێت

ڕونیشیکردەوە، ئامانجی ئەم یاداشتە ئەوەیە کە چەندین ساڵە هەست دەکرێت کە زۆرێك لە نوێنەرانی وڵات لە ژێر کاریگەری بەرپرسانی هەرێمدا واقعی هەرێمی کوردستان وەك پێویست ناگەیەنن بە وڵاتەکانی خۆیان، بۆیە ڕاستەو خۆ و بەڕێگای جیاواز خۆمان دەیگەیەنینە شوێنەکانتاداشتەکە بە زمانە جیاوازەکان ئاراستە ئەو وڵات و شوێنانە دەکرێت کە موهتەمن بە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

کامەران کەریم