​وەزارەتی ئەوقاف: شایستەی دارایی بۆ مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش دەبڕدرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستای ئایینی خۆبەخش وەزارەتی ئەوقاف


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، "بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک (شایستەی دارایی) بدرێتە مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش (کەھیچ داھاتی تریان نییە)." 
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەو شایستە داراییە لەسەر بودجەی وەزارەت دەبێت، "تا کۆتایی ساڵی 2024 ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن." 
 
 تاوەکو ئێستا بڕی شایستە داراییەکە دیاری نەکراوە. وەزارەتی ئەوقافیش لەو بارەیەوە هیچی ئاشکرا نەکردووە. 
 
نزیکەی دوو هەزار مامۆستای ئایینی خۆبەخشانە گوتار دەدەن.
 
رۆژی 26ـی ئاب، دوای ئەوەی بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست درا، مەلا عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان داوا لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد، هاوشێوەی وانەبێژان، ئەوانیش بکرێنە گرێبەست یان هەمیشەیی.
 
وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکات، مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش "لەماوەی رابردوودا رۆڵی گەورەیان ھەبووە لە پڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆییەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی."