وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەسەرداهات

(0) / / عراق / زایەڵە ساڵی نوێی خوێندن عێراق پەروەردە


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە  - کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاربوو وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن یەکەمی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو بێت، بەڵام بەپێی ئەو داتایانەی کە لەبەردەستدان، تەواوکردنی پڕۆسەی چاپکردنی کتێبەکانی پڕۆگرامی خوێندن، بڕیارماندا کە زووتر دەست بە ساڵی نوێی خوێندن بکەین.

کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندن بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران  پێشخراوە و ٢٢ی ئەیلوول دەبێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن.

هیچ گرفتێک لەنێوان تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن ڕوونادات.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی دەوامی مامۆستا و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە لەسەجەم قوتابخانەکانی عێراق، هەروەها ڕۆژی یەکشەممە 22ی ئەیلولی 2024 دەبێتە وادەی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی نوێ ساڵ، ٢٠٢٤-٢٠٢٥.

کامەران کەریم