ئەنجامی بەدواداچوونەکان بۆ مافی جوتیارانی هەرێم تایبەت بە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵ

(0) / / گفتگو / زایەڵە گەنم جوتیار شایستەی دارایی


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پەرلەمانتارێکی  بەغداد لەبارەی شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ زایەڵە دەدوێت.

د.نەرمین مەعروف لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند: لەبەردەوامیی بەدواداچوونەکان بۆ مافی جوتیارانی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دواکەوتنی شایستە داراییەکانی گەنمی ئەمساڵ، دوای پەیوەندیکردن بە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و دارایی فیدڕاڵ دڵنیاییان پێداین کە بەم نزیکانە شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم خەرجدەکەن کە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دینارە ،و جگە لە هەرێمی کوردستان لەچەندپارێزگایەکیتری عێراق خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران دواکەوتووە ، ئەوەش بەهۆی کەمی پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی گەنم لە بودجەی ئەمساڵ و زیادکردنی بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکان لەسەروو ئەو بڕەی پێشتر لە پلانی وەزارەتی بازرگانی  دیاریکرابوو بەمەبەستی پشتگیری زیاتری جوتیاران و بەرهەمی خۆماڵی.


وتیشی، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی بازرگانی داوای زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی کردووە پشتبەست بە مادەی ٦٠ی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵی ژمارە ١٣ی ساڵەکانی ٢٠٢٣ ، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ کە دەسەلات دەداتە ئەنجومەنی وەزیران  بە زیادکردنی تەرخانکراوی دارایی بۆ  چەند بڕگەیەکی خەرجی گرنگ لەنێویشیاندا  کڕینی دانەوێڵە.

کامەران کەریم