ئەو کۆچبەرانەی سلێمانی کە لە تونس دەستگیرکران دادگایی دەکرێن

(0) / / جهان / زایەڵە کۆچبەر تونس


Aug 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەو هاووڵاتیانەی لە تونس دەستگیرکراون، دەدرێنە دادگاو وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، دەکرێت هەر یەکێک لەوان بە مانگێک زیندانی سزا بدرێت.

عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق:بەگوێرەی دوایین بەدواداچوون کە کردوویەتی، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە تەواوبووە و دراونەتە دادگا.

دادگاییکردنی ئەو هاووڵاتییانە 2 بۆ 3 هەفتەی دیکە دەکرێت و رەنگە هەر یەکێکیان سزای زیندانی یەک مانگ بدرێت".

هەر لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە ماوەی سزای زیندانییەکەیان بۆ هەژمار دەکرێ، ئەوەش واتای ئەوەیە ئەو کاتەی سزاکەیان بۆ دەردەچێ، مانگەکەیان تەواوکردووە، واتە راستەوخۆ ئازادە دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

16 کەس لە تونس دەستگیرکراون کە خەڵکی سنووری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن.

کامەران کەریم