نرخی یەك كیلۆی بنە گیایەكی سروشتی بە زیاتر لە 100 هەزار دینارە
(0) /
زایەڵە - نەجات ئێدلبی، کە خاوەن دوكانی چەرەزاتە و مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئەم جۆرە گیایە دەكات، وتی: "ئەم جۆڕە گیایە لە كوێستان و ناوچە شاخەوییەكان دەڕوێت، كە زیاتریش پێی دەوترێت (گیا پەتاتە)، چونكە ڕەگ و بنەكەی هاوشێوەی پەتاتەیە، دوای چاك كردن و وشكردنی دەخرێتە بازاڕەوە و دەفرۆشرێ."
نرخی هەر كیلۆیەكی ئەو (گیا پەتاتە)یە لە نێوان 120 بۆ 150 هەزار دینارە، ئەوەش بەپێی كوالێت و جۆری گیاییەكە نرخەكەیشی دەگۆڕێ.
ڕۆژانە ئەو جۆرە گیایەی لەو كاسبكارانە دەكڕێتەوە، كە لە ناوچە شاخاوییەكانی سەر سنوور دەیكەن ئەم جۆرە بنە گیا سروشتییە كڕیاری تایبەتی هەیە و لە ئێمە دەیكڕنەوە و ڕەوانەی توركیا و چەند وڵاتێكی تریش دەكرێت."
دەگوترێ ئەو گیایە بۆ هەوێنی دۆندرمە و چەند پێكهاتەیەكی دیكەی دەرمان و خواردەمەنییەكان بەكاردەهێندرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: