پارئۆڵۆمپیای پاریس؛ سەرکەفتنی جوانمەردی و شاهی بۆ بەشی فیناڵی دەمانچەی 10 مەتر

(0) / / ورزش / زایەڵە پارئۆڵۆمپیای پاریس دەمانچە


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لە درێژەی کێبەرکێیەکانی پارتیرهاوێشتنی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریس، کێبەرکێیەکانی بەشی دەمانچەی 10 مەتری P2 خانمان بەڕێوەچوو.
 
کێبەرکێیەکانی پارتیرهاوێشتنی یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریسی 2024، لە بەشی دەمانچەی 10 مەتری P2 خانمان لە ناوەندی شتقو بەڕێوەچوو.
 
لەو بەشدا دوو خانمە وەرزشوانی ئێرانی وەکوو نوێنەر وڵاتی ئێران تێدا بەشدار بوون و نەسرین شاهی و سارە جەوانمەردی لە قۆناخی سەرەتاییدا ڕووبەڕووی ڕکابەرەکانی خۆیان بوونەوە.
 
لەو کێبەرکێیانەدا سارە جەوانمەردی بە سەرپشکی 570 و نەسرین شاهی بە سەرپشکی 564 توانیان بگەنە بەشی فیناڵ.
بڕیار وایە ئەو دوو خانمە وەرزشوانە ئێرانییە لە بەشی فیناڵدا لەگەڵ 6 وەرزشوانی تیرهاوێژ کەونە کێبەرکێ.
 
کەژاڵ حەمیدی