دوو حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە گەرمیان تۆمار کران

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان گەرمیاتن کۆلێرا


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ تەندروستی گەرمیان رایگەیاند; دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا  لە سنورەکەیان تۆمارکراوە. داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەین رێکارەکانی خۆپارێزیی جێبەجێ بکەن.

ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌ راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

داواش لە هاووڵاتیان دەکه‌ین ، لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

هاوکات تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە".

کامەران کەریم