ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان کورد مووچە بەغدا هەولێر مەسرور بارزانی


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق: وای بۆدەچین کە مووچەی مانگی حەوت چارەسەر دەبێت و ئیشەڵڵا چارەسەر بووە و لەم رۆژانە دەدرێت.

بۆ مانگی هەشتیش هەوڵێک بدەین کە لە ماوەی کورتی داهاتوو بتوانین ئەویش چارەسەر بکەین."

کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای کورد لە بەغدا لەبارەی مووچە کۆتایی هات.

لەکۆبوونەوەکەدا وەکو جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری بەشدار بووم، کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان هەبوو.

باسی ئەوە کرا چۆن چارەسەری مووچەی مانگی حەوت و هەشت و تا کۆتایی ئەم ساڵ بکرێت."

بڕیار درا بەوەی پەرلەمانتاران لە هەموو هێزەکانی کوردستان پێکەوە ئیش بکەن، پێکەوە پەیوەندییان هەبێت لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی.

هەروەها وەزیرەکانیش دەوری خۆیان ببینن بۆ ئەوەی پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت چارەسەربکرێت."

کامەران کەریم