لێدوانی نوێی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێم هەڵبژاردن بارزانی


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی کۆبوونەوەکە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، له‌ هه‌ڵبژاردندا "گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت."

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ كڵاوس شترايشه‌ر كۆنسووڵى گشتيى پێشوو و ئالبرێشت فۆن ڤيتكه‌ كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ كار و ئه‌ركى كۆنسووڵى گشتيى پێشووى ئه‌ڵمانيا، ماڵئاوایی لێ کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست،

هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياى كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.

لاى خۆيه‌وه‌ شترايشه‌ر "خۆشحاڵيى خۆى به‌ ماوه‌ى كاركردنى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ستايشى پشتگيريى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كەى كرد.

به‌ڕێز كۆنسووڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانياش وێڕاى نيشاندانى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتگیری و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه‌."

له‌ ديداره‌كه‌دا‌ باس له‌ دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ و وتى: "له‌ هه‌ڵبژاردندا گه‌لى كوردستان براوه‌يه‌ و هه‌موو لايه‌ك ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌شێكى ئارام و هێمندا به‌ڕێوه‌ بچێت."

کامەران کەریم