ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایەک دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە پەرلەمان کوردستان عێراق ئابووری


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەئامادەبونی 170 ئەندام، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ژمارە نۆی وەرزی دووەمی یاسادانان ئەنجامدا و تێیدا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی یەکێتیی ئابووریی نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی ژمارە169ی ساڵی 1963 بوو.

بە گوێرەی ڕەشنووسی پرۆژە یاساكە كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ کراوە، ڕێککەوتنی یەکێتیی ئابووریی نێوان وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی هیچ سوودێکی بۆ عێراق نییە، باشترین بژاردەش هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی یاساكەیە.

یەکگرتوویی ئابووری لە نێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی 1957 واژۆ کرا، لە سێی نیسانی 1964 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێككەوتنەكە ڕێگە بە ئازادیی هاتووچۆی خەڵک و سەرمایە و ئاڵوگۆڕی کەلوپەل و شوێنی نیشتەجێبوون و کارکردن لەنێوان ئەو وڵاتانەدا دەدات.

کامەران کەریم