لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 77 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون

(0) / / کردستان / زایەڵە خنکان ئاو کوردستان


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارساتنیی هەرێمی کوردستان:لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 77 کەس لە هەرێمی کوردستان خنکاون لە بەرامبەر بە ساڵی پار ئەو ڕێژە زیادی کردووە.

بەشێک لەو خنکاوانە دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون و بەشێکی دیکەشیان گەشتیار و سەردانکەر بوون.

زۆرترین ژمارەی قوربانیانی خنکان، لە سنووری شاری هەولێر و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەن، تۆمار کراون.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 17 هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، 11 سلێمانی، 12 سۆران، ئەوانی دیکەش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆکانی دیکەن.
سەرکەوت کاڕەش ڕاشیگەیاند، تیمەکانمان 152 کەسییان لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە خنکان ڕزگار کردووە.

ساڵی 2023، لە تەواوی هەرێمی کوردستان 61 هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان خنکاون، 10 هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، 10 سلێمانی، 10 دهۆک، یەک هەڵەبجە، سێ گەرمیان، 12 ڕاپەرین، شەش سۆران و نۆ هاووڵاتیش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاودا خنکاون.

کامەران کەریم