لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای یاسایی دژی حکومەتی عێراق تۆماردەكرێت
(0) /
زایەڵە - بەھۆی دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی خوێندنی کوردی، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە دادگای باڵای فیدراڵی سکاڵای یاسایی دژی حکومەتی عێراق تۆماردەکەن.
بهپێی زانیاریهكان ژمارەیەک لە مامۆستایانی خوێندنی کوردی کەرکوک و خورماتوو و خانەقین لە بەغدادن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، بەھۆی دروستکردنی کێشە بۆ مووچەی خوێندنی کوردی و دانانی مەرج بۆ پێدانی مووچە پێیان.
لەئێستادا ئەنجومەنی نوێنەران رەتیکردەوەتەوە راژەی مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەھەرێمەوە بگوازرێتەوە سەر بەغداد، بەبیانووی ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆژە بودجەدا دیارینەکراوە.
ھاوکات تەیف سامی وەزیری دارایی، لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ وەفدی ھەرێم رایگەیاندووە، لەمانگی داھاتووەوە، بەھیچ شێوەیەک مووچەی خوێندنی کوردی خەرجناکات، گەر ناونیشانی پەروەردەی کەرکوک لەسەر لیستەکان ھەبێت، بەڵکو دەبێت لەسەر لیستەکان بنوسرێت پەروەردەی ھەولێر ٢ یاخود پەروەردەی سلێمانی ٢
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: