له‌ ئوردن یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ئاوڵه‌ی مه‌یموون تۆمار كرا

(0) / / جهان / زایەڵە ئوردن ئاوڵەی مەیموون


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاوڵه‌ی‌ مه‌یمون گه‌یشته‌ وڵاتی‌ ئوردنی‌ دراوسێی‌ عێراق و یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆماركرا. 

میدیاكانی ئوردن :وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن حاڵه‌تێكی ئاوڵه‌ی‌ مه‌یمونی‌ له‌ كه‌سێكی بیانی تۆماركردووه‌ و له‌ژێر چاودێریدایه‌.

ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی په‌تای ئاوڵه‌ی مه‌یموم بووه‌، پیاوێكی ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌ و نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی تیادا ده‌ركه‌وتووه‌.
 
‌به‌رده‌وامن له‌ به‌دواداچونه‌كانیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و په‌تایه‌ و به‌ شه‌فافیه‌تێكی ته‌واوه‌وه‌ هه‌ر حاڵه‌تێكیش كه‌ چاودێری ده‌كرێت ڕاده‌گه‌یه‌نریت. 

ئاماده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌پێی ئه‌و پلانه‌ نیشتمانییه پێشوه‌خته‌ی ئاماده‌كراوه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاوڵه‌ی مه‌یمون به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان. 

کامەران کەریم