لەمانگێكدا 16,380 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان بینراون

(0) / / کردستان / زایەڵە نەخۆشخانە منداڵان سلێمانی تەندروستی


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/7/31) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16,380 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، 2,583 منداڵ داخڵ كراون.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,158 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و ووشكبوونەوە و 356 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 373 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 286 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 412 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 140 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19,216 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 630 سۆنەر و 83 ئیكۆ و  31 نازور ئەنجام دراوە و 543 تیشك گیراوە.

کامەران کەریم