حكومەتی عێراق بڕیاریدا مووچەی توێژێكی دیكە زیادبكات
(0) /
زایەڵە - بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مووچەی چاودێری نەخۆش و پەككەوتووان زیاد كرا .
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، مووچەی چاودێری نەخۆش و پەككەوتە “ئەو كەسانەی دەوام ناكەن و خۆیان تەرخان دەكەن بۆ خزمەتی كەسی نەخۆش و پەككەوتەی خێزانەكەیان” زیادكراوە لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار و لەكاتی شایستەبوونیانەوە بۆیان خەرج دەكرێت.
باسی لەوەش كردوە، بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەكەن لەگەڵ وەزارەتی دارایی و بڕیار و یاسا نوێیەكەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە 3ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە چۆتە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: