هەوڵ بۆ گۆڕینی پاسی مۆدێل کۆنەکان دەدرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پاس سلێمانی شارەوانی هاتوچۆ


Sep 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەهەوڵی گۆڕینی پاسە مۆدێل کۆنەکانە بە پاسی مۆدێل نوێو دۆستی ژینگە.

ئارام بابان،عوبێد ئەحمەد، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆزایەڵە وتی،ڕێکەوتی ٣/٩/٢٠٢٤ سەردانی سەندیکای شوفێران لە سلێمانی دەکەن و لەلایەن جلال ئەبوبکر، پێشوازیان لێکرا.

ئارام بابان باسی له‌وه‌كرد ئامانج لەسەردانەکە باسکردن و گفتوگۆکردنبوو بۆ دانانی میکانیزمێکی گونجاو پێویست بۆ گۆڕینی ئەو پاسە مۆدێل کۆنانەی کە لەبەشێک لە هێڵەکانی گواستنەوەی گەرەکەکاندا کاردەکەن بۆ پاسی نوێی مۆدێل بەرز و دۆستی ژینگە.

راشیگەیاند: بەشێک لەو پاسە مۆدێل کۆنانەی گەڕەکەکان ساڵانێکی زۆرە کاردەکەن وە تەمەنی کارکردنیان وایکردووە نەتوانن پارێزگاری لە ژینگەبکەن و لەگەڵ سەردەمی گواستنەوەی ئێستادا بگونجێن.

ئاماژەی بەوەشدا: دەمانەوێت بەشێوەیەکی گونجاو کە خاوەن پاسە کۆنەکان توشی زیانی زۆر نەبن بەهەمولایەک هاوکاریانبین لە شێوازی گۆڕینی پاسەکان بۆیان، هێڵەکاندا کاردەکەن.

کامەران کەریم