پارئۆڵۆمپیای پاریس؛ خانمە وەرزشوانی ئێرانی 3 خاڵی مێژوویی تۆمار دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە پاریس پارئۆڵۆمپیای پاریس وەرزشوانی ئێرانی


Sep 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانی  وڵاتی ئێران،  لە کاتی بەشداریکردنی لە یارییەکانی پارائۆڵۆمپیای پاریس سێ کاری گەورەی ئەنجامدا.

 هاجەر سەفەرزادە یاریزانی نیشتمانی گۆڕەپانی ڕاکردن و مەیدانی ئێران لە شەشەم ڕۆژی یارییەکانی پارائۆڵۆمپی پاریس مەدالیای زیوی لە ڕاکردنی 400 مەتری T12 بردەوە.

ئامادەبوونی سەفەرزادە و بردنەوەی مەدالیاکەی سێ خاڵی مێژوویی هەبوو خاڵی یەکەمیان ئەوە بوو کە بە یەکەم ئافرەتی ڕاکەری ئێرانی هەڵبژێردرا کە بەشداری مێژووی پارائۆڵۆمپا بکات، سەفەرزادە هەروەها بووە یەکەم ئافرەت کە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا مەدالیای دووەمی بەشی ئافرەتان بەدەست بهێنێت.

خاڵی سێیەم پەیوەندی بە شکاندنی ڕیکۆردەکەی سەفەرزادەوە هەیە لە پاڵاوتنەکان و نیوەی کۆتایی و دواجار لە کۆتایی ڕاکردنی 400 مەتردا سێ جار لەسەر یەک ڕیکۆردی ئاسیایی بەرزکردەوە کە بە ڕووداوێکی گرنگ دادەنرێت.

کەژاڵ حەمیدی