شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامەكان بەردەوامە
(0) /
زایەڵە - سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، "خزمەتگوزاری و قیرتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكان لە لایەن تیمەكانمان و ستافی قیرتاوكردن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیمان بەردەوامە بە تایبەت لە رۆژانی پشوودا بە مەبەستی دروست نەبوونی كێشەی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان".
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ هەینی تیمەكانی شارەوانی دەستیان بە قیرتاوكردنی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك بانكی تانجەرۆ كرد.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: