زانیاری نوێ لەبارەی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە گرێبەست

(0) / / کردستان / زایەڵە وانەبێژ مامۆستا د. ئالان حەمە سەعید


Sep 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

  زایەڵە - د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : لیژنەیەکی تایبەت بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت وردبینی لە لیستی وانەبێژان دەکەن.

ئەو لیژنەیە لە دوێنێوە دەستیان بەکار کردووە و ئەمڕۆ هەینیش بەردەوامن، چونکە ئەو ڕۆژەی سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، دەبێت لە ماوەی 30 ڕۆژدا کارەکانیان تەواو بێت. بۆیە ئەو لیژنەیە بەردەوام دەبن لەکارەکانیان تاوەکو وردبینیەکە تەواو دەکەن.

 هەر مامۆستایەکی وانەبێژ دەبێت ناوی لەسستەم هەبێت و لە خوێندنی 2023-2024 بەردەوام بووبێت، دەشڵێت هیچ کەسێک زیاد ناکرێت بۆ سیستەم، 

کامەران کەریم