خوێندکارانی 12 ی ئامادەیی هەڕەشەی خۆپیشاندانی فراوان دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە بایکۆت خوێندکار


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی، ئه‌وانه‌ى له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانى له‌ یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت ده‌رنه‌چوونه‌ و نمره‌كه‌یان له‌ چله‌كاندایه‌ داوا ده‌كه‌ن وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بڕیارێك ده‌ربكات كه‌ نمره‌یان پێبدرێت.

به‌شێك له‌ خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا کە پەیامنێری ٧ ڕۆژ ئامادەبوو داوایان كرد، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌مساڵى خوێندن بڕیارێك له‌ سوودى ئه‌واندا ده‌ربكات.

ئەو خوێندکارانە دەشڵێت "دواكه‌وتنى خوێندن و بایكۆت، ئه‌مساڵ گرفتى بۆ خوێندكاران درووستكردووه‌، بۆیه‌ داوا ده‌كه‌ن 10 نمره‌ بدرێت به‌و خوێندكارانه‌ى له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى نشتیمانییدا له‌ بابه‌تێك یان دوو بابه‌ت ده‌رنه‌چوون و نمره‌كه‌یان له‌ چله‌كاندایه‌".

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر به‌ده‌م داواكارییه‌كه‌یانه‌وه‌ نه‌یه‌ن، ئه‌وه‌ له‌ داهاتوودا خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌رژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان".

کامەران کەریم