زیاتر لە 40 ملیۆن کارتی نیشتمانی دراوه‌ته‌وه‌ بە هاوڵاتییان

(0) / / عراق / زایەڵە کارتی نیشتیمانی کوردستان عێراق


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، وتی: زیاتر لە 40 ملیۆن کارتی نیشتمانی دراوە بە هاوڵاتییان و مانگی داهاتوو چەند وێستگەیەکی تایبەت بەو کارتە لە دەرەوەی عێراق دەکرێنەوە.

ڕاشیگەیاند: ''توانیومانە تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو زیاتر لە 40 ملیۆن و 152 هەزار کارتی نیشتمانی بدەین بە هاوڵاتییان و کۆی گشتی کارتەکانیش کە دراوەتەوە بە هاوڵاتییان لە ماوەی ساڵ و نیوێکی تەمەنی حکومەتی ئێستادا زیاتر لە 15 ملیۆن کارت بووە''.

نەشئەت خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتیی باری شارستانی و نشینگە و پاسپۆرتی عێراق زیاتر وتی: لە مانگی داهاتوودا وێستگەی کارتی نیشتمانی لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە وڵاتانی جیهان دادەنرێت بۆ کارئاسانیکردن بۆ هاوڵاتییان و بەشێوەیەکی گشتی کار بە رەگەزنامە ناکرێت''.

کامەران کەریم