ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزدەکرێته‌وه‌

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوت عێراق کوردستان


Sep 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - باسم محەمەد بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: پلانیان ھەیە تاکو ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرھەمێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکەینەوە.

پلانی گەورەیان ھەیە بۆ پشتیوانیکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنی، بە جۆرێک وەزارەتی نەوت پلانی ھەیە تاکو ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە و بگاتە ئاستی خۆبژێوی لە سووتەمەنی غاز، بۆ وزە و پێداویستییە پیشەسازییەکان.

بەشێک لە پرۆژەکانی باکوور دراونەتە کۆمپانیای "زبک"ـی چینی و ھاوکات، تواندراوە بیری نەوتی ژمارە ٨٩ لێبدرێت، کە بە بیری فرە قۆڵ ناسراوە و سودێکی زۆری تەکنەلۆجی و ئابووری ھەیە و بەرھەمەکەشی دوو ھێندەیە بە بەراورد بەو بیرە نەوتیانەی لەسەر شێوازی کۆن ھەڵکەندراون.

کامەران کەریم