زانیاری نوێ لەبارەی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ

(0) / / کردستان / زایەڵە مامۆستای وانەبێژ گرێبەست


Sep 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ:بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە وردبینی لە ناوی مامۆستایانی وانەبێژ تەواوبکات و سبەینێ دووشەممە رەوانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات،

لەوێوە رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر لە رێگای گەنجینەکانەوە خوێندنگەکان ئاگاداردەکرێنەوە بە مەبەستی دەستپێکردن بە مامەڵەکان لەلایەن مامۆستایانەوە.

لە وەزارەتەوە بە ئێمە وتراوە، جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە یەک مانگی دەوێت و بڕیارە تا 25 ی ئەم مانگە کە هاوکات دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە سەرجەم رێککارەکانی بەگرێبەستکردن تەواوبکرێن.

کامەران کەریم