پارئۆڵۆمپیای پاریس؛ غەریب شاهی بە شکاندنی ڕیکۆرد، مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا
(0) /
زایەڵە ـــ پاڵەوانی نیشتمانی وڵاتی ئێران لە دەستەی 107 کیلۆگرام و لە ئۆڵۆمپیای پایسدا مەدالیای زێڕی تۆمار کرد.
لە دوایەمن ڕۆژی، هەڤدەیەمین ڕۆژ لە یارییەکانی پار ئۆڵۆمپیا، پێشبڕکێیەکانی کێشهەڵگری لە هۆڵی لاچاپلە بەڕێوەچوو. و عەلی ئەکبەری غەریب شاهی پاڵەوانی نیشتمانی وڵاتی ئێران، ڕووبەڕووی ڕکابەرانی ئیمارات، بەڕازیل، مالێزیا، ئەمریکا، ژاپۆن، مەکسیک، ئۆزبەکستان و موغولستان بوویەوە لە کێشی 107 کیلوگرامدا.
غەریب شاهی کە خاوەنی چوار پاڵەوانێتی جیهان و یەک مەدالیای زێڕی ئاسیایە، لە یەکەم جولەیدا کێشی 247 کیلۆگرامی هەڵبژارد و بە سەرکەوتوویی بەرزی کردەوە و ڕیکوردی پارئۆڵۆمپی شکاند.
ناوبراو کە وەکوو ڕیکۆردداری جیهان دادەنرێت لە جوڵەی دووهەمدا داوای کێشی 254 کیلۆگرامی کرد کە بە دروستی کۆنتڕۆڵی کرد و جارێکی تر ڕیکوردەکەی شکاند.
سێهەم جوڵەی غەریب شاهی کێشی 261 کیلۆگرام بوو کە نەیتوانی کۆنتڕۆڵی بکات و دواجار بە هەمان ڕیکوردی 257 کیۆگرام پاڵەوانێتی پارئۆڵۆمپیای پاریسی بردەوە لەم بەشەدا وەرزشوانی موغولستانی مەدالیای زێوی بردەوە و مەدالیای برۆنز بە نوێنەری مەکسیک بەخشرا.
ئەمە وەکوو حەوتمن مەدالیای زێڕی کاروانی وەرزشی ئێران دێتە ئەژمار کەوا لە یارییەکانی پارئۆڵۆمپیای پاریس تۆمار دەکرێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: