ڕێكاری نوێ بۆ خۆپارستن له‌ نه‌خۆشی كۆلێرا ده‌گیرێته‌به‌ر

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆلێرا کوردستان


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ته‌ندروستیی‌ كۆیه ڕایکەیاند:‌ هه‌موو جۆره‌ "سه‌وزه‌ و ماستاو و شه‌ربه‌ت"ی له‌ ته‌واوی‌ چێشتخانه‌ و كه‌بابخانه‌كاندا قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشیی‌ كۆلێرا له‌ سنووره‌كه‌دا بڵاو نه‌بێته‌وه‌.

به‌ ئامانجی دووربوون له‌ په‌تای سكچوون و ڕشانه‌وه‌ و نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، پاڵپشت به‌ بڕیاری به‌شی خۆپاراستنی ته‌ندروستیی كۆیه‌، بڕیار درا به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی دانانی هه‌موو جۆره‌ سه‌وزه‌ و ماستاو و شه‌ربه‌تێك له‌ ته‌واوی خواردنگه‌ و چێشتخانه‌ و كه‌بابخانه‌ و خواردنگه‌ سه‌فه‌رییه‌كان.

له‌مڕۆوه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌م بڕیاره‌ بكات، ڕێكاری یاسایی به‌رانبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.

داوا ده‌كه‌ین له‌ كافتریا و چایخانه‌كان له‌ په‌رداخی سه‌فه‌ری چا بدرێت به‌ هاووڵاتییان.

کامەران کەریم