تەیف سامی مووچەی مانگەكانی 8 و 9 دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تەیف سامی مووچە


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی وەفدی هەرێم و بەغداد، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت تاوەكو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە بنێرن.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بۆ مووچەی مانگی 7 و 8 ترلیۆنێك و 181 ملیار دینارمان بۆ رەوانەكرابوو، بۆ مووچەی مانگی 7  بڕی 998 ملیار دینار خەرجكراوە و 183 ملیار ماوەتەوە و چاوەڕوانی حكومەتی عێراق دەكەین كە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێرێت و لە كۆبوونەوەكەدا تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق داوایكرد لیستی مووچەی مانگەكانی 8 و 9ی بۆ رەوانەبكرێت تاوەكو بەپێی ئەو میكانیزمەی دانراوە هەرێمی كوردستان پارەداردەكرێت.

وتیشی، "لە كۆبوونەوەكەدا حكومەتی عێراق سێ تێبینی هەبوو كە داوایكرد كێشەی لیستی مووچە، بایۆمەتری و مووچەخۆرانی ناوچەدابڕێندراوەكان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربكرێن و بەغداد بەردەوامدەبێت لە ناردنی مووچە".

کامەران کەریم