بافڵ تاڵەبانی: هەرێمەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە لەحوکمڕانی و بەڕێوەبردن دا

(0) / / کردستان / بافڵ تاڵەبانی زایەڵە کوردستان ئەمریکا


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی، لە دیداری لەگەڵ ئەلینا رومانسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاودەنێین، هەرێمەکەمان پێویستی بە گۆڕانکارییە لە پڕۆسەی ‌حوکمڕانی و بەڕێوەبردن و پێویستە شەرعییەت بۆ دامەزراوە یاساییەکان بگەڕێتەوە.

هیوادارین هەموولایەک هاوکاربن لە سەرخستنی پڕۆسەکە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد کە ببێتە مایەی سەقامگیری و بەهێزتربوونی هەرێمەکەمان.

هەمیشە لەگەڵ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بووین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا.

دەمانەوێت حکومەت لەخزمەت هاوڵاتییاندا بێت و جیاوازیی لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا نەکات، وەکئەوەی بەداخەوە لەرابردوودا بینیوومانە و ژیانی خەڵک تێکەڵی ململانێ سیاسی و حزبییەکان دەکرا و حکومەت دەخرایە خزمەت بەرژەوەندییە حزبییەکانەوە.

دەمانەوێت هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە و دوور لە دەستتێوەردانی حزب بونیادبنێین، بۆ ئەمەش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین و نامانەوێت هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئەم پڕۆسە نیشتمانییەدا دروستبکرێت، هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش لەو پێناوەدا بەرز دەنرخێنین.

کامەران کەریم