ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ سلێمانی


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەقامەكان موڵكی گشتیین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی بەكاربهێندرێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم فرۆشگا، ماركێت، دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانەی كە قووچەكی فسفۆڕی یان هەر هێمایەكی دیكە لە شەقامەكانی بەردەم شوێنی كارەكانیان دادەنێن بەمەبەستی تایبەتكردنی ئەو شوێنانە بۆخۆیان، ئاگاداریان دەكەین كە شەقامەكان موڵكی گشتین و نابێت بۆ بەرژەوەندیی تاكەكەسی بەكاربهێندرێن و كارێكی نایاساییە.

دەشڵێت، "بۆ ئەم مەبەستە لە سبەینێوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕۆیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لێپێچینەوەكان دەستپێدەكەن".

کامەران کەریم