زانیاری نوێ لەبارەی لیستی مووچەی مانگی هەشت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە دارایی کوردستان


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەى لیستى مووچە بۆ بەغداد دەنێرین.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى کوردستان، گوتی: “لیستى مووچەى مانگى هەشت لەلایەن گەنجینەکان بۆ وەزارەتى دارایى و ئابووریى نێردراوە و وردبینى تێدا دەکرێت”.

گوتیشى “پاش تەواوبوونى وردبینى، لیستى مووچەى مانگى هەشت ئەمڕۆ سێشەممە یان سبەى چوارشەممە، رەوانەى بەغداد دەکرێت”.

سەرچاوەکە باسیلەوەشکرد، داوا لە وەزارەتى دارایى کراوە، بایۆمەتری و كۆد بۆ سەرجەم فەرمانبەران بکرێت، ناوى دووبارە لە لیستی مووچەدا نەبێت، ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە بنووسرێت کە مووچە وەرناگرن”.

بەگوێرەى راگەیەندراوى هاوبەشى هەردوو ئەنجوومەنى وەزاریى ئابووریى عێراق و ئەنجوومەنى ئابووریى هەرێمى کوردستان، بڕیاردراوە بە پێشکەشکردنی راسپاردەیەک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەر و ناردنی مووچە راگیراوەکانی هەرێمى کوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەکردنی بایۆمەتری دوورخرابوونەوە.