ڕەنگی جلوبەرگی قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندن دیاریکرا
(0) /
زایەڵە - شەهێن عوسمان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە ڕایگەیاند: یەکپۆشیی جلوبەرگی منداڵانی باخچەی منداڵان، بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە؛ بۆ کچان کراسی پەمەیی لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی رەساسییە. بۆ کوڕانیش کراسی شین و پانتۆڵی رەساسییە. بەڵام یەکپۆشی بۆ جلوبەرگی منداڵانی باخچەی ساوایان ئاسایی دەبێت؛ چونکە منداڵانی باخچە بچووکن و چاوپۆشییان لێدەکرێت.
"جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی 10، 11 و 12 – وێژەیی لەگەڵ پیشەییەکان لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، بۆ کچان تەنوورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ کراسی سپییە؛ بۆ کوڕانیش پانتۆڵی رەش و کراسی سپی داواکراوە"
بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەهەندی بنەڕەتی لە هەولێر: "بۆ ساڵی خوێندنی (2024/2025) لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ پۆلی 1 تاوەکو 6ی بنەڕەتی، بۆ کوڕان پانتۆلی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی دەبێت. بۆ کچانیش تەنوورەی رەساسی یان پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ کراسی سپی دەبێت. بۆ پۆلەکانی 7، 8 و 9ی بنەڕەتی، بۆ کوڕان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپییە. بۆ کچانیش تەنوورەی نیلی یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ کراسی سپی بڕیاری لێدراوە".
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: