سێ تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون  تۆمارکران

(0) / / کردستان / زایەڵە تای خوێنبەربوون کوردستان


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌پێی زانیاریه‌كان ئەمڕۆ سێ تووشبووی دیکەی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکران کە پێش شەش رۆژ پشکنینەکانیان رەوانەی بەغدا کرابوون بۆ پشتڕاستکردنەوە. 
 
هاوكات دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ دوو ئافرەت و پیاوێک بە گومانی توشبوون بە تای خوێنبەربوون، ئەنجامەکانیان پۆزەتیف دەرچوو، واتە هەڵگری نەخۆشییەکەن. 
 
هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان هەرسێ کەسەکە خزمی یەکدین و خەڵکی سنووری ناحیەی رۆڤیەن لە قەزای بەردەڕەش؛ دووانیان خوشک و بران تەمەنیان  20 و 21 ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 52 ساڵە و دایکیانە.  
 
دکتۆر سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری نەخۆشیە گوازراوەکان لە دهۆک :

پێش چەند رۆژێک ئەنجامی پشکنینەکان دەرچوون؛ لە دهۆک چارەسەر وەردەگرن و تەندروستیان جێگیرە.
 

کامەران کەریم