لە هەولێر دابەزینی نرخی کرێی پاس ناڕەزایی لێکەوتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کرێی پاس


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئەیلوول،  خاوەن پاسه‌كانى هه‌ولێر بەهۆی کەمبوونەوەی نرخی کرێی پاس گردبوونه‌وە و شەقامی 30 مەتریان داخست.

هاوکات، گردبوونەوەی خاوەن پاسەکان دوای ئەوەهات حکومەتی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد و داوا دەکات نرخی کرێی گواستنەوە لە 750 دینارەوە بکەنە 500 دینار.

خاوەن پاسەکان لەوبارەیەوە رایانگەیاند، حکومەتی هەرێم نرخی بەنزین دانابەێنێت و گرانە ناتوانن ئەوانیش کرێی پاس کەمبکەنەوە، یەکێک لە خاوەن پاسەکان وتوویەتی "پێمانوتراوە تا دوای هەڵمەتی هەڵبژاردن نرخی گواستنەوە لە 750 دینارەوە بکەن بە 500 دینار دواتر نرخەکە وەک پێشتری لێبکەنەوە".

کامەران کەریم