لێدوانى نوێى کۆمیسیۆن لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆمیسیۆن


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق :لە قۆناغى چاپکردنى کارتى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانین".

لە ناوەڕاستى ئەم مانگەدا بەشى زۆرى ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو دەبن".

داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌م سەردانى بنکەکانى تۆمارکردنى دەنگدەران بکەن و کارتى دەنگدان وەربگرنەوە".

لە ئێستادا بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە راهێنان به‌ 40 هەزار کارمەندى کۆمیسیۆن دەکرێت".

لەقۆناغى وردبینیکردن لە كاندیده‌كانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان چەند كاندیدێك  دوورخرانەوە و ماوەى 3 رۆژ مۆڵەت درابوو بە لیستەکان کە شوێنگرەوەى كاندیده‌ دوورخراوەکانیان پڕبکەنەوە".

سێ رۆژ مۆڵەت بە لیستەکان دراوە پەڵپ لە دوورخستنەوەى كاندیده‌كان بدەن".

تۆمارى دەنگدەران پاک و بێگەردە لە هەڵبژاردنەکاندا پشتى پێ دەبەستین و بەردەوام تۆمارەکەش نوێدەکرێتەوە".

کامەران کەریم