ئەمرۆ یەكێك دەبێت لە گەرمترین رۆژەكانی ساڵی 2024

(0) / / کردستان / گەرما زایەڵە


Sep 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمرۆسێشەممه یەکێک دەبێت لە گەرمترین رۆژەکان بە شێوەیەک لە زۆربەی رۆژەکانی مانگی حەوت و هەشتی رابردوو گەرمتر دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ماوەی گەرماكە کەمە و تەنیا چوار بۆ پێنج کاتژمێردەخایەنێت لە کاتژمێر 11 ی پێش نیوەرۆ تا 5ی ئێوارە.

جێی باسە پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاندبوو، ئەم دوو رۆژە پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە بەرزی دەمێنێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 45 پلەی سیلیزی و نزمترینیش حاجی ئۆمەران دەبێت بە 32 پلەی سیلیزی.

کامەران کەریم